گۆڕان نیوز- ئەکادیمیای زانستی سوید سەبارەت بە دوایین خەڵاتی نۆبڵی 2023 کە خەڵاتی ئابوورییە، رایگەیاند: خەڵاتی نۆبڵی ئابووری بۆ ساڵی 2023 دەبەخشرێتە کلۆدیا گۆڵدین، مامۆستای زانستی ئابووری لە زانکۆی هارڤارد.
کلۆدیا گۆڵدین لەماوەی رابردوودا، لە بواری جیاوازی جێندەر لە بازاڕی کار و کێشە و گرفتەکانی ژنان لە بازاڕی کاری نێودەوڵەتیدا دەیان توێژینەوەی نووسیووە.
لە چوارچێوەی توێژینەوەکانیدا، کلۆدیا گۆڵدین ئاماژەی بەو کێشانە کردووە، کە بە هۆی دوورخستنەوەی ژنان لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا رووبەڕووی بازرگانی نێودەوڵەتی دەبێتەوە. هەروەها رۆڵێکی گەورەیشی گێڕاوە بۆ بەشداریکردنی زیاتری ژنان لە کەرتە گرنگە ئابوورییەکاندا.