گۆڕان نیوز- پڕۆفیسۆر د. سەیید محەممەد سەججادی شارۆمەندی سەقزی و مامۆستای کیمیای زانستگای جیهانی هەولێری هەرێمی کوردستان، توانی لە ڕیزی 1%زانایان بەرتری جیهاندا جێگیر ببێ.
بەپێی نوێترین ڕاگەیەندراوی نیزامە زانستییەکان کە بۆ پلەبەندی زانایانی جیهان لە مانگی ڕەزبەری ساڵی 1403ی هەتاوی(سپتامبر 2024)دا لە لایەن دوو ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی: -ISI زانستگای ئێستێنفۆڕدی ئەمریکی و -AD Scientific Index بڵاو کراوەتەوە،
پڕۆفیسۆر د. سەیید محەممەد سەججادی شارۆمەندی سەقزی و مامۆستای کیمیای زانستگای جیهانی هەولێری هەرێمی کوردستان، توانی ئەو پلە جیهانیانە وەدەست بێنێ: بۆ پێنجمین ساڵ -لەسەریەک- لە 1% زانایانی هەڵبژاردەی جیهان
– بۆ چوارەمین ساڵ -لەسەریەک- لە لایەن زانستگای ئێستێنفۆڕدی ئەمریکی لە بواری زانستە سروشتییەکاندا هەڵبژێردرا و چووە ڕیزی 2% زانایانی جیهان
– بۆ دووەمین ساڵ -لەسەریەک- سەرترین زانای وڵاتی عیراق لە بواری زانستە سرووشتییەکاندا
شایانی باسە کە پڕۆفیسۆر سەججادی خەڵکی شاری سەقز و ئەندامی لێژنەی زانستی زاستگای جیهانی هەولێرە و خاوەنی 500مەقالەی زانستیی نێونەتەوەییە کە 56هەزار جار ڕێفرێنسی پێ دراوە.
هەروەها لە بواری کیمیا و نانۆتەکنۆلۆژیدا خاوەن چەندین کتێب و نووسراوەی بەنرخە.
ئەو زانا هەڵکەوتەیە لە بواری کیمیادا لە ساڵی 2019 بەملاوە بەردەوام لە ڕیزی 1%زانایانی هەڵبژاردەی جیهاندا بووە.