گۆڕان نیوز – له جیهاندا چه‌ندین جۆر فیستڤاڵ هه‌ن و به‌پێی بواره‌کان پۆڵێن کراون، وه‌کو بواری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و زانست کلتوور، له‌نێو بواره‌کانیشدا دابه‌شکاری دیکه هه‌یه و به‌پێی پسپۆڕی یان ناوه‌رۆک و ڕووداوه‌کان پۆڵێن ده‌کرێن، له کوردستان چه‌ندین فیستڤاڵی جۆراوجۆرمان بۆ هه‌موو بواره جیاوازه‌کان هه‌یه، یه‌کێک له فیستڤاڵه جوان و پێویستانه‌کان بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد، فیستڤاڵی چه‌مچه‌ماڵه بۆ فیلمی جینۆساید، که ئه‌م ساڵ خولی شه‌شه‌می به‌ڕێوه‌چوو ده‌توانین بڵێین، که فیستیڤاڵی فیلم ڕووداوێکی ڕێکخراوە، کە تێیدا کۆمەڵێک فیلم هەڵدەبژێردرێن و نمایش دەکرێن . هه‌روه‌ها فیستیڤاڵی فیلم تەنها شوێنێک نییە بۆ نمایش‌کردنی فیلم، بەڵکوو پلاتفۆرمێکی فرەلایەنەیە، کە ڕۆڵێکی سەرەکی لە پەرەپێدانی هونەری سینەما، ناساندنی بەهرەمەندانی نوێ و هاندانی گفتوگۆی کلتووری و قسه‌کردن له سه‌ر که‌یسێک، ڕووداوگه‌لێک و ناساندنی به هه‌موو ئه‌وانه‌ی شاره‌زای ئه‌و بواره نین دەبیندرێت.

ئه‌م فیستڤاڵ و چالاکییه نه‌ته‌وه‌یی و زیندووه بۆ که‌یس و بابه‌تێکی گه‌وره‌ی پڕ له تراژیدیای نه‌ته‌وه‌ی کورد ته‌رخانکراوه، که ئه‌ویش جینۆسایدی گه‌لی کورده له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو، که به‌شێوه‌یه‌کی پلان بۆ دارێژراو ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی دژی نه‌ته‌وه‌ی کوردی جێبه‌جێ کردووه، لێره‌دا ده‌مانه‌وه‌ێت به کورتی پێناسه‌ی زاراوه‌ی جینۆساید بکه‌ین, که ده‌توانین بڵێین جینۆساید تاوانێکی قێزەونە، کە کاریگەرییەکی وێرانکەری لەسەر تاک و کۆمەڵگا هەیە . تێگەیشتن لە پێناسە، مێژوو، هۆکارەکان و لێکەوتەکانی جینۆساید زۆر گرنگە بۆ ڕێگری‌کردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم تاوانانە لە داهاتوودا . کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لەسەر شانە بۆ پاراستنی گرووپەکان لە جینۆساید و سزادانی ئەنجامدەرانی.
زۆر که‌س، که ئه‌م وشه‌یه ده‌بیستێت یه‌که‌سه‌ر کوشتن و له‌ناوبردنی جه‌سته‌یی دێته پێش چاو و به‌وه وێنای ده‌کات، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه زۆر له‌وه فراوانتره و بواری زیاتر ده‌گرێته‌وه، چونکه جینۆساید تەنها بریتی نییە لە کوشتنی ڕاستەوخۆ، بەڵکو چەندین شێوەی دیکەی هەیە، کە هەموویان مەبەستیان لەناوبردنی نه‌ته‌وه و گرووپێکی دیاریکراوه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ کورد و دوژمه‌نکانیدا زۆر به‌جوانی یه‌ک ده‌گرێته‌وه، که به چه‌ندین جۆر و شێواز نه‌ته‌وه‌ی کوردیان قڕ و جینۆساید کردووه، وه‌کو پرۆسه‌کانی ئه‌نفال و ڕاگواستن و کیمیاباران و کاولکردنی شار و دێهاته‌کان …تاد، واته که‌یسه‌که زۆر فراوانه و چه‌ندین بواری تراژیدی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌خۆده‌گرێت، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه جینۆساید ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه.
جینۆسایدی جەستەیی:
بریتییە لە کوشتن و لەناوبردنی ڕاستەوخۆی تاکەکانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، یان گروپێکی دیاریکراو، وەک گوللـەبارانکردن، زیندەبەچاڵکردن، یان بەکارهێنانی چەکی کۆمەڵکوژ . نموونەی دیار کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و شاڵاوەکانی ئەنفالە لە کوردستان.
جینۆسایدی بایەلۆژی:
ڕێگریکردنە لە زۆربوون و گەشەسەندنی گرووپێک یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک، وەک نەزۆککردنی بەزۆر، لەباربردنی زۆرەملێ، یان جیاکردنەوەی ژن و پیاو بۆ ماوەیەکی درێژ. دیسانه‌وه ئه‌مه‌ش ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه‌ی کورد ئه‌نجامدراوه، جا به ئاشکرا یان نهێنی بووبێت.
جینۆسایدی کلتووری:
قەدەغەکردنی زمانی زگماکی، شێواندنی مێژوو و کلتوور و وێرانکردنی شوێنەوارە مێژوویی و ئایینییەکانە، کە ناسنامەی گرووپێک پێکدەهێنن. که ئه‌مه به زه‌قى و به‌رفراوانی له چه‌ندین کات و سه‌رده‌م و ڕژێمی دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد له مێژوودا ئه‌نجام دراوه.
جینۆسایدی ئابووری:
بریتییە لە برسیکردنی دانیشتووان لە ڕێگەی وێرانکردنی کێڵگە کشتوکاڵییەکان،
لەناوبردنی سەرچاوەی ئاو، یان ڕێگری‌کردن لە کارکردن بۆ بژێوی ژیان. که ڕژێمی به‌عس به وێرانکردنی هه‌زاران گوند و ده‌یان شار و شارۆچکه ئه‌و پیلانه گڵاوه‌ی جێبه‌جێ کردووه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێشه‌وه به جینۆساید داده‌نرێن و فیلمسازان و هونه‌رمه‌ندان ده‌توانن بۆ سیناریۆی فیلمه‌کانیان و ناساندنی ئه‌و بواره‌ی جینۆساید به‌شێوه‌یه‌کی هونه‌ری ئه‌و واقیعه بخه‌نه پێش چاوی دونیا، تاوه‌کو ئه‌و غه‌ردره گه‌وره‌یه‌ی ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه‌ی کورد و مرۆڤایه‌تی کراوه، زیاتر زه‌قی بکه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ی نه‌زانراو و شاراوه‌یه بۆیان پێی ئاشنابن و کاره‌کانی ئه‌و رژێمه زیاتر شارمه‌زار بکه‌ن.
هه‌روه‌کو شاره‌زایان باسیان کردووه، که لێکەوتەکانی جینۆساید به‌تها کوشتنی که‌سه‌کان نییه هه‌روه‌ها پرۆسه‌یه‌کیش نییه، که ته‌نها ئه‌و کات و ساته بگرێته‌وه، که که‌سه‌کانی تێدا له‌ناوده‌برێن، به‌ڵکو پرۆسه‌یه‌کی وێرانکەر و درێژخایەنه، نەک تەنها بۆ قوربانییەکان، بەڵکو بۆ نه‌ته‌وه جینۆسایدکراوه‌که و کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بە گشتی، که ده‌توانین ئه‌و لێکه‌وتانه له چه‌ند خاڵێکدا کورتی بکه‌ینه‌وه:
لەدەستدانی ژیان و وێرانکاری جەستەیی:
لێکەوتەی هەرە دیار و ڕاستەوخۆ بریتییە لە کوشتنی بەکۆمەڵ و بریندارکردنی جەستەیی و دەروونی قوربانییەکان، که ڕژێم له‌و ڕێگه‌یه‌وه سه‌ت و هه‌شتاو دوو هه‌زار مرۆڤی سڤیلی کوردی به پرۆسه‌ی ئه‌نفال له‌ناوبردووه، پێنج هه‌زار مرۆڤی سڤیلی شاری هه‌ڵه‌بجه و هه‌زاران بارزانی سڤیل و ده‌یان هه‌زار خه‌ڵکی سڤیلی دیهاته‌کانی کوشتوون و له‌ناوبردوون.
ئاوارەیی و کۆچبەرێتی:
زۆرێک لە قوربانییەکان ناچار دەبن ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن و ببنە ئاوارە یان پەنابەر، کە دەبێتە هۆی قەیرانی مرۆیی گەورە. له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه . ملیۆنان خه‌ڵکی سڤیلی له‌سه‌ر خاک و ماڵ و حاڵی خۆی ده‌ربه‌ده‌ر کردووه و بۆ ناوچه‌ی دیکه و وڵاتانی دراوسێ و ئه‌وروپا.
لەناوبردنی کلتووری و کۆمەڵایەتی:
جینۆساید تەنها ژیانی مرۆڤەکان لەناونابات، بەڵکو هەوڵدەدات کلتوور، زمان، و ناسنامەی گرووپەکەش بسڕێتەوە . به‌هۆی پرۆسه‌کانی پێشه‌وه هه‌وڵیداوه هه‌رچی کلتوورێکی کورد هه‌یه له‌ناوی ببات و نه‌یهێڵێت.
کاریگەری دەروونی درێژخایەن :
قوربانییە ڕزگاربووەکان و نەوەکانیان تووشی کاریگەری دەروونی قورس
دەبن، وەک خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و تێکچوونی پاش-تراوما. پاشماوه‌کانی ئه‌نفال و پاشماوه‌ی کیمیابارانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌کانی دیکه به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو توشی ئه‌و لایه‌نه ناهه‌مواره ده‌روونییه بوونه و تا ئێستاش به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن.
تێکچوونی ئابووری و کۆمەڵایەتی :
جینۆساید دەبێتە هۆی وێرانبوونی ژێرخانی ئابووری و تێکچوونی
پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، کە بۆ چه‌ندین نه‌وه کاریگەری لەسەر ناوچەکە بەجێدەهێڵێت. به‌هۆی جه‌نگه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی دژی کورد و وێرانکردنی شار و گونده‌کان و ڕاگواستنی خه‌ڵک و سوتانی ڕه‌ز و باخ و کێڵگه‌کانیان، ئابووری نه‌ته‌وه‌که‌مان بۆ چه‌ندین ساڵ دواکه‌وتووه.
جا بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و که‌یسه و ناساندنی به نه‌وه‌ی ئێستا و داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌مان و ناساندنی به هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه و ئازدیخواز و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ و وڵات و ڕیکخراوه‌کانی دونیا، بیر له ئامرازێکی کاریگه و هه‌ستیار کراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش بواری سینه‌مایه، که له‌ڕێگه‌ی فیلمی تایبه‌ت به‌و بواره هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیی و گۆشه ته‌ڵخ و نادیاره‌کانی که‌یسه‌که به‌شێوه‌یه‌کی هونه‌ری بخرێته پێش چاو و گه‌نگه‌شه کردنه‌وه، هه‌روه‌کو ئاشکرایه، که سینەما، وەک هونەری حەوتەم ناسراوە، میدیایەکی بینراو و بیستراوی گرنگە، کە لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیا کار دەکات. هه‌روه‌ها، سینەما تەنها وێنەگرتنی ڕاستی نییە، بەڵکوو بوارێکی فیکری ئاڵۆزە، کە دیدگا و تێڕوانینەکان دەگۆڕێت. کاری سینەمایی لە ئێستادا زیاتر سەرقاڵی پرسیارە ئەبەدییەکانی مرۆڤ و بنیاتنانی جیهانی نوێیە، هەروەها قووڵ دەبێتەوە لە لایەنە شاراوەکانی بوون و مرۆڤایەتیدا.
فیلمیش یان بەرهەمی سینەمایی، زنجیرەیەک لە وێنەی جوڵاوە, کە چیرۆکێک، بیرۆکەیەک، یان هەستێکی دیاریکراو دەگەیەنێت. فیلم لە ڕێگەی ئاوێتەکردنی وێنە و دەنگ و مۆسیقاوە کار لەسەر هەستی بینەر دەکات و ئەزموونێکی تایبەتی بۆ دروست دەکات. لە کاتێکدا “سینەما ” ئاماژەیە بۆ تەواوی هونەرەکە و پیشەسازییەکە، “فیلم ” یش ئاماژەیە بۆ خودی ئەو بەرهەمە هونەرییەی، کە پیشان دەدرێت. له‌م فیستڤاله‌دا که بۆ فیلمی جینۆساید ترخان کراوه له شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان و عێڕاق و کوردستانی ئێران و تورکیا و سوریا و هه‌نده‌ران فیلم بۆ فیستڤاڵه‌که هاتبوو و به‌مه‌ش فیستڤاڵ زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند کرابوو، که لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردن پێشتر به‌پێی پێویست له‌نێو ئه‌و فیلمانه‌دا نزیکه‌ی (۵۰) فیلمی هه‌ڵبژاردبوو و په‌سه‌ندی کردبوون بۆ به‌شداری کردن، که ئاستی فیلمه‌کان و شێوازی کارکردنیان جیاواز بوو، که به‌شێوه‌یه‌کی گشتی فیستڤاڵ هه‌نگاوی باشی هه‌ڵینابوو له‌چاو خوله‌کانی پێشووتری. هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ ئه‌م فیستڤاڵه ده‌خوازین، به ئومێدی ئه‌وه‌ی له خوله‌کانی داهاتووی هانگاوی باشتر بهاوێت.
دوکتور که‌یفی ئه‌حمه‌د
زانکۆی کۆیه- به‌شی کوردی