تئاتر کوردی سقز

گۆڕان نیوز – فستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی کوردیی سەقز، ڕوودانێکە کە هاوکات خاوەن دوو ناوەڕۆکی بنەڕەتی و هاوکات تەواوکەریشە: شانۆیی و کوردی. لە ڕوانگەی هونەرییەوە، ئەم فستیڤاڵە بوارێکی پسپۆڕییە بۆ نمایش، ئەزموون و گەشەی فۆڕمەتازەکانی پێشکەشکردن. ئامانجیشی بەرزکردنەوەی کوالێتی و ستانداردەکانی شانۆییە. هاوکات لە ڕوانگەی کەلتووری و شوناسییەوە، ئەرکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی لە ئەستۆدایە. پاراستنی زمانی دایکی و شوناسی کەلتووریی کوردەکان. پێوەندیی ئەو دوو تایبەتمەندییە، واتە تێکەڵکردنی هونەری بێخەوشی نمایشی بە داڵغەی پاراستنی زمان و شوناس، جەوهەری داڕشتن و بەردەوامیی فستیڤاڵەکە پێک دێنێت.
شانۆی کوردی لەم ڕوودانەدا، نەک کەرەستەیەکە بۆ گێڕانەوەی چیرۆکەکان و ئوستوورەکان، بەڵکوو وەک دەستپێکەری مەکتەبێکی دەورگێڕ لە شانۆی هاوچەرخی ئێران و ناوچەکە چالاکی دەکات.
ئەم مەکتەبە، خاوەن ئەزموون، بەشداریی فیزیکاڵی و جەستەیی لە ئاڕاستەکردندا، کەڵکوەرگرتن لە فۆڕمی نوێی شانۆیی و تێکەڵکردنی کەلتووری خۆیی بە تەکنیکەجیهانییەکانی، جێگای شانۆی کردووەتەوە. بە واتایەکی تر، شانۆی کوردی، هەم پێگەی کەلتووری هەیە، هەم ڕێچکەی تەکنیکی و ئاڕاستەکردنێکی نوێی لە هونەری نمایشی پێک هێناوە کە ئەتوانێ ئێلهامبەخشی هونەرمەندانی هاوچەرخ بێت.

لایەنی مێژوویی و کۆمەڵایەتی

فستیڤاڵی شانۆی کوردیی سەقز، ئەبێ لە بەستێنی مێژوویی کەلتووریی ئەو خەڵکانە تێ‌بگەین کە چەندین سەدە زمان و گێڕانەوەی خۆیان لە ڕەوتی کەلتووری زارەکی پاراستووە. ڕەوایەتەکان و ئوستوورە زارەکییەکان کە لە دڵی کۆمەڵگای کوردیدا ژیاون، هەمیشە لە مەترسی لەبیرچوونەوە و بەلاڕێداچوون بوون. شانۆی هاوچەرخ بووەتە یەکێک لە گرینگترین کەرەستەکانی تۆمارکردن، بەڵگەسازی و بەرهەمهێنانی دووبارەی ئەم حافزە کەلتوورییە.
فستیڤاڵی سەقز، هەر لەو خاڵە مێژوویییەدا ڕۆڵی خۆی گێڕاوە و بووەتە پردێک نێوان نەریتی زارەکی و ئەدەبی نمایشیی مۆدێڕن.
ڕەوایەتە زارەکییەکان لە چوارچێوەی درامای نووسراوە، ئاڕاستەکردنی دیمەنی و فۆڕمی تازەی نمایشی پێشکەش دەکرێن و هەر بەو شێوازە، زمان، کەلتوور و شوناسی گشتیی خەڵکی کورد لە حافزەی هونەرییدا تۆمار دەکرێت. ئەو بەستێنە نەک حافزەی مێژوویی بەڵگەسازی دەکات، بەڵکوو یارمەتی خولقاندنی ئەدەبیاتێکی نمایشیی سەربەخۆ ئەدات و شێوەی ڕەوتی هاوچەرخی شانۆی ناوچەکە پێک دێنێت.

گرینگی فستیڤاڵەکە بۆ هونەرمەندانی کورد

بەدرێژایی دوو دەیە بەڕێوەبردنی بەردەوام، فستیڤاڵی سەقز بووە بە یەکێک لە گرینگترین تریبونی فەرمی نمایش بە زمانی کوردی لە ئێراندا و یەکێک لە متمانەپێکراوترین ڕووداوە پسپۆڕییەکان لە ناوچەکە. بەشداریی گرووپەنمایشییەکان لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران و وڵاتە کوردنشینەکانی دراوسێ، بەستێنێک بۆ گۆڕینەوەی ئەزموون، هاوتەبایی کەلتووریی و پێوەندیی هونەریی پێک هێناوە. ئەو فەزا ڕۆڵێکی گرینگی لە دۆزینەوەی جەوهەرەی نوێ، ناسینی بەرەی تازەی هونەرمەندان و پەرەپێدانی ئەدەبیاتی نمایشی کوردی، گێڕاوە. زۆرێک لە نمایشەکان و ئاڕاستەکان، کە ئەمڕۆ بە بەشێک لە ڕەوتی هاوچەرخی شانۆی کوردی دێنە ئەژمار، هەر لەو فستیڤاڵەدا شکڵی گرتووە یان چووەنەتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئەو بەرهەمانە بەشێکی گرینگ لە فولکلۆر، مێژوو، ئوستوورەکان و ڕەوایەتە مرۆڤایەتییەکانی خەڵکی کورد، لە چوارچێوەی فۆڕمی تازە و داهێنەرانە تۆمار کردووە و لە ئاکامدا هەم ڕەوتێکی ئەدەبی و هەم ڕەوتێکی ئاڕاستەکردنی شانۆی کوردییان دەوڵەمەند کردووە.

لایەنی فێرکاری و لێکۆڵینەوە

یەکێک لە لایەنە جیاوازەکانی فستیڤاڵی سەقز، کاردانەوەی فێرکاری و لێکۆڵینەوەکەیەتی. بەڕێوەبردنی کارگای پسپۆڕی، دانیشتنەکانی لێکۆڵینەوە و وتووێژ نێوان چینەکانی مامۆستایان و هونەرمەندانی لاو، فستیڤاڵەکەی کردووەتە قوتابخانەیەکی زیندوو. لەم شوێنەدا ئەزموونی کاری و فێرکاریی تیۆری هاوکات پێکەوەیەو بەرەی نوێی هونەرمەندان، لەکاتی بینین و ئاڕاستەکردندا، لێهاتوویی پڕۆفیشناڵی و داهێنەرانەی خۆیان پەروەردە ئەکەن. ئەم لایەنی لێکۆڵینەوە، نەک بۆ گواستنەوەی لێهاتوویی و ئەزموون گرینگە، بەڵکوو دەرفەتی شرۆڤە و دووبارەخوێندنەوەی فۆڕمە نمایشییەکان و خولقاندنی ڕەوتە نوێکان لە شانۆی خۆییدا پێک دێنێت. هەر لەم ڕوانگەیەوە فستیڤاڵی سەقز وەک ناوەندێک بۆ بەرهەمهێنانی زانستی هونەری و خوێندنەوەی ئیجرایی لە شانۆی کوردیدا دەناسرێت.

لایەنی دیپلۆماسیی کەلتووری

بەشداریی گرووپە نمایشییەکان لە وڵاتە جیاوازەکانی کوردنشین، فستیڤاڵی سەقز دەکاتە فەزایەک بۆ دیپلۆماسیی کەلتووریی لەسەر بنەمای هونەری.

ئەم دیپلۆماسییە بەپێچەوانەی ڕەوتە ڕامیارییەکانی نەریتی، لە ڕێگای وتووێژ و ئەزموونی هونەری شکڵ دەگرێت و هاوکات بەهێزکردنی پێوەندە شوناسییەکان نێوان کۆمەڵگای کورد، وێنایەکی مرۆڤایەتی و هونەرمەندانە لە کەلتووری پێشکەشی جیهان دەکات.

فستیڤاڵی سەقز ئەو دەرفەتە دەرەخسێنێت تاکوو هونەری شانۆ وەک زمانێکی هاوبەشی کەلتووری و کۆمەڵایەتی چالاکی بکات و تۆڕەکانی هاوکاری، گۆڕینەوەی ئەزموون و ئافراندنی ناوچەیی شکڵ دەگرێت. ئەم ڕەوتە، سەرەڕای بەهێزکردنی ڕەوتی هونەریی خۆیی، گونجایشی هاوکاریی نێونەتەوایەتی و گەشەی ڕەوتی نوێی نمایشی پەرە پێ ئەدات.

بیستەمین خول و تایبەتمەندیی ناڕکەبەرایەتی

بیستەمین فستیڤاڵی نێونەتەوایەتی شانۆی کوردیی سەقز بە سکرتێری ئوستاد قوتبەدینی سادقی بەڕێوە دەچێت و تایبەتمەندییە بەرچاوەکەی، ناڕکەبەرایەتیی فستیڤاڵەکەیە. ئەم ڕوانگەیە، هەڵبژاردنێکی وریا و کەلتوورییە کە فستیڤاڵەکە لە درێژەی متمانەپێکراوترین ڕوودانە نێونەتەوەیییەکان دادەنێت؛ ئەو فستیڤاڵانەی وەک ئاوینیون (فەڕەنسە)، ئەدینبرو فرینج (ئێسکاتلەند)، وینرفەست ووخن (ئوتریش) و سانتیاگو ئا میل (شیلی) کە هەموویان بەبێ پێکهاتەی ڕکەبەرایەتی بەڕێوە دەچن.

سڕینەوەی ڕکەبەرایەتی بە واتای کەمکردنەوەی بایەخی فستیڤاڵەکە نییە؛ بەڵکوو پێداگرییەکە بۆ چۆنیەتی ئازاد، داهێنەرانە و ئەندێشەیی هونەری نمایش. نەبووی گوشاری هەڵسەنگاندن و سەرپشکدان، دەرفەتی ئەزموونگەراییی زۆرتر بۆ هونەرمەندان پێک دێنێت تاکوو وەفادار بن بە بنەڕەتی جوانیناسی و دەربڕینی سەربەخۆیی خۆی بمێنێتەوە. بەرهەمەکان نەک لە بەرامبەر یەکتریندا، بەڵکوو لە تەنیشت یەکدا واتا دەگرن و بەستێنێکی ڕاستەقینەی وتووێژ، ئافراندن و گۆڕینەوەی کەلتووری شکڵ دەگرێت.

تێڕوانین و کۆی بابەتەکە

تێڕوانینی فستیڤاڵی سەقز، بوون بە سەرچاوەیەکی زانستی، لێکۆڵینەوە و ئاڕاستەکردنی شانۆی کوردی لە خۆراوای ئاسیادا؛ پێگەیەک کە هەم زمانی دایکی دەپارێزێت، هەم شانۆی کوردی لەگەڵ ڕەوتە نوێکانی جیهانیدا پەیوەست دەکات. بەردەوامیی ڕوانگەی ناڕکەبەرایەتی، پەرەپێدانی هاوکاریی نێونەتەوایەتی و بەهێزکردنی بنەماکانی فێرکاری، فستیڤاڵەکەی کردووە بە یەکێک لە گرینگترین جەمسەرەکانی کەلتووری و هونەریی ناوچەکە.
فستیڤاڵی نێونەتەوایەتیی شانۆی کوردیی سەقز، زیاتر لە ڕووداوێکی ڕێکەوتی، چرکەساتێکی گشتییە بۆ دووبارە بەرهەمهێنانی شوناس، پاراستنی زمانی دایکی و هاوئاهەنگی هونەر و کەلتووری نەتەوەکە.
بیستەمین خولی ئەم فستیڤاڵە، بە ڕوانگەیەکی ناڕکەبەرایەتی و سکرتێری ئوستاد قوتبەدینی سادقی، نموونەیەکی ڕاستەقینەیە بۆ جووڵەی کەلتووری لەسەر بنەمای ستاندارە پڕۆفیشناڵە جیهانییەکان. بزووتنەوەیەک کە ئامانجەکەی نەک هەڵبژاردنی براوە و دۆڕاو، بەڵکوو گەشەی جێگیری شانۆی کوردی، ناساندنی دەنگی تازەی هونەری، پتەوکردنی زمان و ئەدەبیاتی دایکی و پاراستنی ڕۆحی کۆمەڵایەتیی هونەری نمایشە. ئەم ڕەوتە، فستیڤاڵی سەقزی کردووە بە یەکێک لە سەرمایە نەگۆڕەکانی کەلتووریی خەڵکی کورد و هێمایەکی زیندوو لە پێوەندیی هونەر و شوناس.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *