
گۆڕان نیوز – سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە قەتەر ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە گەیشتن بە ڕێکەوتن لە گەڵ ئێران نزیک بووەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی مێدیاکان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە دانوستانەکان لە گەڵ ئێران بۆ گەیشتن بە ئاشتی بەردەوامە.
ناوبراو وتی: ئێمە پشتیوانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەین و بڕوامان بە ئاشتی لە ڕێگای هێزەوە هەیە و هیوادارین دانوستانەکان لە گەڵ ئێران سەرکەوتوو بێت.
ترەمپ وتی: دەمانەوێت لە دانوستانەکان لە گەڵ ئێران سەرکەوتوو بین و لەو بڕوایەداین کە لە گەیشتن بە ڕێکەوتن نزیک بووینەتەوە.