شنه‌ ئه‌زه‌م

گۆڕان نیوز- شنە، کچێکی ۱۰ساڵانه و خەڵکی سەوڵاوایە و خاوەن دوکتێبی چاپکراوە

پەروەردەی مناڵان، پەروەردەی داهاتوو و داهاتووەکانی ئەم وڵاتەیه، چ خۆشە کە مناڵان بە ئەدەب، هۆنەر، مووسیقا، کولتووری ڕەسەنی کوردی ڕابێنن و لەگەڵ زمانی دایکیان بێگانە نەبن و مێژوویان لە بیرنەکەن
زۆرن ئەوکەسانەی کە لە بەشی ئەدەبیاتی منداڵاندا خەریکی چالاکین وتێدەکۆشن بەڵام چ  خۆشە کە ئەبینین لەسووچێکی ئەم وڵاتەدا خودی مناڵان ئەو هەنگاوەشیان هەڵگرتووە
بەدڵنیایەوە دنیاو زمانی نووسینی مناڵان،زمانێکی ساناترە ومناڵان زۆرتر وزووتر بەو شێوەیە لە یەک تێدەگەن.
وەک ئەڵێن: بنەچە و پایەی هەڵچنینی دیواری پتەوی ئەدەبیات، ئاشناکردنی مناڵانە بە زمان وکولتوور و ڕاهێنانیان بۆ دەستەبەری داهاتوویەکی گەشاوەیە کە هەم بە فەرهەنگ و زمان و هێماکانی گەل نامۆ نابن وهەم لە جیاتی ڕووکردن دە فەرهەنگ و کولتووری بێگانە، دەبنە سەنگەری پارێزگاری له زمان وکولتووری نیشتمان.
ئەمجارە مێرمنداڵێکی لێهاتووی شاری سەوڵاواتان پێ دەناسێنین کە تەنیا پاش سێ ساڵ خوێندن ونووسین توانیویەتی دوکتێب پێشکەش بەکتێبخانەگشتیەکان و قوتابخانە و هاوڕێیەکانی بکات

خاتوون شنە ئەزەم
خاتوون شنەی ئەزەم کچی خاتوون شایستە و کاک بیلال، لە ڕۆژی ۶ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹۳ی کۆچی هەتاوی له شاری سەوڵاوا چاوی بە ژیان هەڵێناوە ئەمڕۆ لە پۆلی چوارەمی سەرەتاییە لە یەکێ لە قوتابخانەکچانەکانی ئەو شارە.
خاتوون شنە پێش ئەوەی ڕووبکاتە قوتابخانە فێری قورئان خوێندنەوە ئەبێت و پەیتا پەیتا وەک قوتابیەکی لێهاتوو لە قوتابخانەدا لە پێش چاوی مامۆستایانی دەردەکەوێ
لە پۆلی سێهەمی ناوەندی ئەبێ یانێ لە تەمەنی ۹ ساڵیدا کەدو کتێبی تایبەت بە منداڵان دەنووسێ و دوواتر لە تەمەنی ۱۰ساڵیدا لە ساڵی ۱۴۰۳ی ک.ه بە پاڵپشتی بنەماڵەکەی و بەڕێز کاک سامان مۆحەممەدی سەروماڵ هەردوکتێبەکەی بە ناوەکانی «زنگ شادی» و«هاوژین درباغ مادربزرگ» لە لایەن بڵاوگەی «طلوع مجد» بەچاپ دەگەیێنێ
نووسینەکانی ئەم نووسەرەمنداڵەمان بە زمانی  فارسیە و تایبەتە بەمنداڵان بەتایبەت منداڵانی بەشی سەرەتایی قوتابخانەکان بەڵام وەک ئەڵێ هەوڵ ئەدەم لە داهاتوودا کتێبی کوردیش بەچاپ گەیێنم.
وەک خاتوون شایستەی ساڵحی دایکیان ئەیوت:
ئەدەب و ڕەوشت سەرەکیترین شتێکە کە منداڵ دەبێ هەردەم لەگەڵیا بژێن و شوکری خوا کچەکەی ئێمەش هەرله منداڵیەوە زۆر کچێکی بەڕەوشت و لێهاتوو و زیرەک بووە و بەپێی ئەوەی کە پەی مان بە زیرەکی ووشیاری منداڵەکەمان برد هەوڵمان دا کە ئەو تەواناییەلەی کەهەیەتی لە ڕێگەیەکی باشدا کەڵکی لێوەرگرێ هەربۆیه لەگەڵ نووسەرێک بەناوی کاک سامان مۆحەمەدی قسانمان کردو پاش دیتنی بەرهەمەکانی شیاوی ئەوەیان زانی کە چاپ بکرێن تا  هەنگاوێ بێ بەرەو هەوڵ دانی زۆرتری کچەمان و سەرکەوتنی زۆرتری لە داهاتوودا و درێژەدان بە نووسین.
وەک ئەیگووت:شنە خاتوون زۆر حەزی بەنووسینی داستانگەلی خەیاڵی نەکردووە وپێخۆش بووە کە نووسینەکانی لەڕووی واقعیەتەوە بێت هەر بۆیه شتێک پێش هاتبوو  لە نێو مەکتەبەکەیاندا و بەرگی نووسینی بەباڵای ئەو شتەدا هەڵدووراندبوو و تاد.
جیا لە نووسین لە بۆارە جیاجیاکانی وەرزش وهونەریشدا تەوانایەکی باشی هەیە و مامۆستایانی هەردەم تەشوێقی دەکەن کە ئەو ڕێگایانە بەرنەدات.
هیوادارم دەسەڵاتدارانی وڵات هەردەم پاڵپشتی ئەو کەسانەبن کە لە بۆارە جیاجیاکانی هونەر وفەرهەنگدا هەنگاویان هەڵگرتووە و هەنگاو هەڵدەگرن تا مۆمی هیوا لە دڵیانا کوژاوە نەبێت و نەمامی خزمەتیان پڕبەرترببینین لە داهاتوودا، بەتایبەت قەڵەم بەدەستانی مێرمنداڵ ولاو.

سەرچاوەکان:وتووێژێ لەگەڵ باوک ودایکی شنەی ئەزەم.
نووسین وکۆکردنەوە:ساسان مۆنفەرێد «بێوەر»

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *