
گۆڕان نیوز- هەواڵی کوژران و برینداربوونی کۆلبەرەکان لە ناوچە سنوورییەکان لەم ڕۆژانەدا بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە، جگە لەم حاڵەتانە شاهیدی مامەڵەی توندوتیژی هێزە سنوورییەکانی عێراقین کە بە «حرس ئەلحدودی» ناسراون، کە له چهند روژی رابردوو کوردێکی ئێرانی بە ناوی هۆشیار مەحمودی خەڵکی پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە کوژراوە.
کۆلبهری دیاردەیەکه کە زۆرێک لە دانیشتوانی ناوچە سنوورییەکانی وڵات و بەتایبەت پارێزگا کوردنشینەکان بە ناچاری هەڵیانبژاردووە بۆ دابینکردنی خەرجی ژیانیان و وەک بازرگانییەک و ئەمڕۆش بە کارێکی ساختە لەم ناوچە سنوورییانە ناسراوە. هەرچەندە لە حکومەتە جیاجیاکاندا چەندین جار بەڵێن دراوە بۆ ڕێکخستنی ئەو ناوچانە، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی بەپەلە نەگیراوەتەبەر بوچارهسهری کیشهکانی ئهم ناوچانه و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە سهرپهرشتی ئەو خێزانە، لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانی کۆلبهری بەهۆی کارەساتی سروشتی و شهرو پیکدادنی هێزەکانی فەوجە سنوورییەکان گیانی خۆیان لەدەستداوە ههر بهم هوکارهوه چەند خێزانێک به جهماوهری چینی هەژار و لاوازی کۆمەڵگا زیادکراون.
بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ گرنگە شێوازی مامەڵەکردنی هێزە سنوورییەکانی عێراقە لەگەڵ کۆلبەرە ئێرانییەکانه، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا به سوکایەتییکردن و سەری ژمارەیەکی زۆر لە کۆلبەرە بێ دیفاعییەکانیان تاشیوه، لە حاڵەتێکی دیکەشدا تەقەیان لە هۆشیار مەحمودی، تەمەن ۳۸ ساڵ و یەکێک لە گەنجانی پاوەیان بهتهقهی راستهوخو کوشتویانه. تا ئێستا هیچ مێژوویەک لەو جۆرە کارانە لەلایەن هێزە سنوورییەکانی عێراقەوە لە هەرێمی کوردستاندا نەبووە. ئێستا پرسیارێک دێتە ئاراوە، بۆچی وەزارەتی دەرەوە کاردانەوەی نەبووە بەرامبەر بەو ڕووداوانە، بۆچی بێباکانە لە دۆخی هاووڵاتییانی ئێرانی کە لە ناوچە سنوورییەکانی وڵات بریندار بوون دهروانیت؟ ئەمڕۆ دەبینین تەنانەت دراوسێش بەزەیی بە کۆلبهراندا نایەت.
بۆیە داوا دەکرێت که سهبارهت به کوشتنی کۆڵبەران و ئەو سوکایەتی و بێڕێزییە، لەوانەش سەرتاشین و لێدانی کۆلبەرەکان له لایهن هێزە سنوورییەکانی عێراق بێباک نەبن و وەزارەتی ناوخۆ کاردانەوەی بەرامبەری هەبێت.