گۆڕان نیوز- ڕێکخراوەی ئەدەبی و فەرهەنگی ئاڵا لە شاری سنە بەدەر کردنی ئاگاداری نامەییک یەکمین دانیشتنی خوی بەرێوە برد دەقی ئاگاداری نامەکە بەم شێوەییە.

ئاگاداری

بە خۆشحاڵییەوە ڕادەگەینین:

لەگەڵ لەدایکبوونی ڕێکخراوەیکی نوێی ئەدەبی و فەرهەنگی لە شاری سنە بەناوی؛ئاڵا

  

لە هەموو ئەندامان و ئەدیبان و مامۆستایان و زانایانی بواری فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی داواکارین، لە کۆڕی هاوبیری و هاودڵی و هان دان بۆ دەستپێکی چالاکیەکانی کۆڕی -ئاڵا- لە ڕۆژی دووشەممەی بەیانی کۆدەبینەوە. ئەم کۆبوونەوە لە لایەن بەرپرسانی ڕێکخراوەی ئاڵا، بۆ ڕاپرسی و کۆکردنەوەی بیروڕاکانی سەرجەم ئەدەب دۆستان و چالاکانی بواری ئەدەب و فەرهەنگە، تا لەم ڕێگادا شێوازی چۆنیەتی چالاکی و کار و تێکۆشانەکان لە داهاتووی ئاڵا دیاری بکرێت.

تکایە بە هاتنی خۆتان بۆ بەهێزتر کردنەوەی ڕێکخراوەی ئاڵا دڵخوشمان بکەن.

بە سپاسەوە؛
✍ ڕێکخراوەی فەرهەنگی و ئەدەبی ئاڵا

✅بەیانی دووشەممە، ۲ی ڕێبەندانی ۲۷۲۳

⏰کاتژمێر:
۴ تا ۶ دوانیوەڕۆ

🏢شوێن:
سێ ڕێیانی ئەدەب، کتێبخانەی ناوەندی شاری سنە ساڵۆنی ئامفی تئاتر

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *