گۆڕان نیوز- پەیامی ئاگاداری و ڕاگەیاندنی ڕێ و ڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی نووسەر، لێکۆڵەر و وەرگێڕی دڵسۆزی نیشتمان خوالێخۆشبوو مامۆستا ئەحمەد محەممەدی.
بەم بۆنەوە ڕۆژی سێ شەمە دوهەمی خەزەڵوەری٢٧٢٣ی کوردی ١۴٠٢٫٨٫٢ لە سەعاتی ٩ سەرلەبەیانی تا ١٢ و دوانیمەڕۆ لە ساعەت ٢ تا ۵ ی ئێوارە ڕێ و ڕەسمی پرسە و یەرەخۆشی بەڕێوە دەچێ.
بەم بۆنەوە پرسە وسەرەخۆشی خۆمان لە خزمەتی بنەماڵەی بەڕێزیان و نووسەران و لێکۆڵەران و دڵسۆزی کولتوور و سەرجەم خەڵکی ئەمگناس و فەرهەنگ دۆسی کوردستان ڕادەگەینین و هیوادارین خوای گەورە و دلۆڤان ڕۆحی بە بەهەشتی بەرین شادبکاتەوە و سەبووری و ساقی و سڵامەتی و تەمەن دڕێژی ببخشێ بە بەجێ ماوەکانی ئەو کۆچکردووە و هەمووی دڵسۆزانی نیشتمان.
ئەنجومەنی ڕێزلێنان لە بلیمەتان و هونەرمەندانی کوردستان