گۆڕان نیوز- ئەکادیمیای زانستی سوید سەبارەت بە دوایین خەڵاتی نۆبڵی ۲۰۲۳ کە خەڵاتی ئابوورییە، رایگەیاند: خەڵاتی نۆبڵی ئابووری بۆ ساڵی ۲۰۲۳ دەبەخشرێتە کلۆدیا گۆڵدین، مامۆستای زانستی ئابووری لە زانکۆی هارڤارد.
کلۆدیا گۆڵدین لەماوەی رابردوودا، لە بواری جیاوازی جێندەر لە بازاڕی کار و کێشە و گرفتەکانی ژنان لە بازاڕی کاری نێودەوڵەتیدا دەیان توێژینەوەی نووسیووە.
لە چوارچێوەی توێژینەوەکانیدا، کلۆدیا گۆڵدین ئاماژەی بەو کێشانە کردووە، کە بە هۆی دوورخستنەوەی ژنان لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا رووبەڕووی بازرگانی نێودەوڵەتی دەبێتەوە. هەروەها رۆڵێکی گەورەیشی گێڕاوە بۆ بەشداریکردنی زیاتری ژنان لە کەرتە گرنگە ئابوورییەکاندا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *