گۆڕان نیوز- لە کۆشکی سپیی ئەمریکا، پۆلیس بڕێک کۆکاینی دۆزییەوە. بەرپرسانی ئەمریکاش رایانگەیاند، کۆکەینەکە لە شوێنێکی کۆشکی سپی دۆزراوەتەوە، کە تایبەتە بە گەشتیاران.

گۆڕان نیوز- لە کۆشکی سپیی ئەمریکا، پۆلیس بڕێک کۆکاینی دۆزییەوە. بەرپرسانی ئەمریکاش رایانگەیاند، کۆکەینەکە لە شوێنێکی کۆشکی سپی دۆزراوەتەوە، کە تایبەتە بە گەشتیاران.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی گۆڕان نیوز، دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا دوێنێ چوارشەممە، رایگەیاند، «ئەوە پشتڕاست دەکەینەوە کە بڕێک کۆکەین لە کۆشکی سپی دۆزراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە بەردەوامە.»

ئەم هەواڵە کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەت کە هەنتەر بایدن، کوڕی جۆ بایدن، چەندین جار لەلایەن میدیای ئەمریکی و نەیارەکانی بایدنەوە بەوە تۆمەتبار کراوە کە ئالوودەی مادەی هۆشبەرە.

هاوکات کارین ژان پێر، سکرتێر رۆژنامەوانیی کۆشکی سپی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆکەینەکە لە شوێنێکی کۆشکی سپی دۆزراوەتەوە کە تایبەتە بە گەشتیاران.

کارین ئاماژەی بەوەش کردووە، «لە پشووی کۆتایی ئەم هەفتەیەدا، سەرۆک و خانمی یەکەم و خێزانەکەیان لە کۆشکی سپی نەبوون؛ ئەوان رۆژی هەینی رۆیشتن و دوێنی گەڕانەوە.»

لە دوای بڵاوبونەوەی هەواڵەکە دۆناڵد ترەمپ ڕکابەری جۆ بایدن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕایگەیاند  «هیچ کەسێک بڕوا بەوە دەکات کە ئەو کۆکاینەی لە کۆشکی سپی دۆزراوەتەوە جگە لە هەنتەر بایدن کەسێکی دیکە بەکاریهێنابێت؟».

ئاژانسەکان بڵاویانکردۆتەوە کە دا وا کراوە پشکنین بۆ سەرجەم کارمەندانی کۆشکی سپی بکرێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *